زارى كرمانجى :
رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” بڵاویكردۆوهتهوه، موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران ئاسودەیە بە رێککەوتنە سەرەتاییەکە، بەڵام تا ئێستا واژۆکردنی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ههروهها ئاماژهی بهوهشكردووه، هێشتا روون نییە کە ئایا ئێران لە کۆتاییدا رازی دەبێت بە مەرجەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا يان نا، هەروەها ئەو دانوستانانە تا چەند خێرا بەرەوپێش دەچن.
ئێران تەنیا لەسەر واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هیچ شتێک وەرناگرێت
هەر جۆرە قسە و باسێک سەبارەت بە خەرجکردنی ملیارەها دۆلار بە تاران راستەوخۆ لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنە سەرەتاییەکەدا، قسەیەكی هەڵبەستراوە.
ئەو پارە تەنیا کاتێک خەرج دەکرێت کە ئێران پابەندییەکانی خۆی بەپێی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، وتوشەیەتی، ئەگەر ئێرانییەکان یۆرانیۆمی پیتێنراو رادەست بکەن، ئەوا بڕێک پاڵپشتی دارایی وەردەگرن، ئەگەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان هەڵبوەشێننەوە، ئەوا زیاتر وەردەگرن.

































































