ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بڵاوی كردەوە: “ دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە كە هاووڵاییەکی شاری سۆران بە هەبوونی ئاژەلی (سیخۆڕ ) لە ماڵەکەی، کە لە ناو حەوشەی خۆی شاردبووەوە.
دەست بەجێ تیمەکانمان رەوانەی شوێنەکە کرد و پاش دانانی قەفەس و گرتنی پاش (٨) کاتژمێر و دواتر لە ناو سرووشتی جوانی خۆی لە سنووری قەزای رواندز ئازادمان کرد.
دەست خۆشی لەم هاووڵاتییە دەکەین کە ئامادەنەبوو بە هیچ شێوەیەک ئاژەلەکە بدرێتە دەست کەسێک یان کەسانێک کە ئارەزووی گرتنیان هەبوو.

































































