محەممەد مەحموود
تا ئێستا ناوی 40 هەزار کەس گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە رواندزیش ماوەیەک پێش ئێستا قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە رواندز دەستی پێکرد و هەفتەی داهاتووش لە خەلیفان دابەشکردنی زەوی دەست پێدەکات.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران لە ڕێگەی زاری کرمانجییەوە تەواوی وردەکاریەکانی خستەروو ئاماژەی بەوەدا” هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی لە سنووری بەرێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزای خەلیفان دەست پێ دەکات وەک قۆناغی دووەم لە سنورەکەمان کە نەخشەکە لە ٨٤٥ پارچە زەوی پێکهاتووە”.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران گوتیشی “
نزیکەی 40 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی سنوورەکە زەوی پێویست لەبەردەست نییە، بۆیە پرۆسەکە دواکەوت، ئێستا سنووری شارەوانیی قەزاکان فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی زەوی بۆ سەرجەمیان دابین بکرێت.
ئەو 40 هەزار کەسە بەمشێوەیە بەسەر قەزا و ناحییەکاندا دابەش دەبن:-
سۆران: نزیکەی 15 هەزار کەس
مێرگەسۆر: 7 هەزار و 131 کەس
ڕواندز: 3 هەزار و 428 کەس
خەلیفان: 4 هەزار و 316
چۆمان: 4 هەزار و 336 کەس
سیدەکان: 2 هەزار و 450 کەس
مەجیداوە و باڵەکیان: هەزار و 292 کەس.

































































