ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
قانع لەتیف سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ بەرواری ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان کرا و بڕیاری نوێ دەرچوون”
ناوبراو دەڵێت، “بە گوێرەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، ڕێکەوتن کرا لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان، بڕی ٦ هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک لە هاووڵاتییان وەربگرن. لە بەرانبەر ١٠٠ کاتژمێر کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان. ئەمەش لەکاتی پچڕانی لەناکاوی کارەبای نیشتیمانیی، واتە هەرکاتێک، لە دەمژمێر ١٠ـی بەیانی تاکو ١ـی شەو کارەبای نیشتیمانی بچڕا، موەلیدە ئەهلییەکان دەبنە شوێنگرەوە، موەلیدەکان هەڵدەکەن و کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن”.
سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان ئاماژەی بەوەشدا، “هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە بە هاوسەنگی ئەرک و مافی هەردوولا، واتە خاوەن موەلیدەکان و هاووڵاتییان دەپارێزرێت و هەموو لایێک لەو بڕیارە سوودمەند دەبن”.
لەکۆتاییدا قانع لەتیف، سەرۆک لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان، لای خۆیەوە پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی خاوەن موەلیدەکان دەڕبڕی و گووتی “سوپاسی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەکەین کە پێشمەرگە ئاسا، چەند مانگی ڕابردوو بۆشایی نەبوونی کارەبایان پڕ کردەوە و هاوکار بوون لە دابینکردنی ئەمپێرەکانی کارەبا”.
































































