ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشی جیهانە و مۆندیالیش بەناوبانگترین خەڵاتە.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی نزیکەی ١٠٠ ساڵەی پاڵەوانێتییەکەدا، سێ وڵات مەکسیک، کەنەدا و ئەمریکا بە هاوبەشی میوانداری دەکرێن.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : BBC یەکەم یاری لە ١١ی حوزەیران لە شاری مەکسیکۆ سیتی بەڕێوەدەچێت. وە یاری کۆتایی لە ویلایەتی نیوجرسی ئەمریکایە لە ١٩ی تەمموز.
جامی جیهانی هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، پاڵەوانێتیەکەی ساڵی ٢٠٢٦ گەورەترین پاڵەوانێتییە کە تا ئێستا ٤٨ وڵات بەشدارییان تێدا کردووە. بە کەڵک وەرگرتن لە ڕیزبەندی جیهانی، تیپەکان دابەشبوون بۆ ١٢ کۆمەڵەی چوار وڵات.
دوو تیپی سەرەکی هەر کۆمەڵەیەک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچنە قۆناغی داهاتوو – کە بە قۆناغی ٣٢ ناسراوە.
بردنەوەی یارییەک دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی تیپێکی سێ خاڵ. یەکسانبوون (یان یەکسانکردنی یارییەکە) یەک خاڵ دەدات بە هەردوو تیپەکە.
































































