بەدران ئەحمەد حەبیب
هەڵەیەکی گەورە دەکات بەغدا ئەگەر بە چاوی میلیشیا لە هێزی پێشمەرگە بڕوانێ، یان لەم روانگەیەوە بیەوێ مامەڵەی لە ئاستدا بکات، راستە پێشمەرگە سوپایەکی پێشکەوتوو نییە لە رووی چەکداری و راهێنان، بەڵام سوپایەکە لە جۆری بزاوی رزگاریی گەلان لە داگیرکەری دەرەکی، پێشمەرگە ئارمانجی نیشتمانیی بەرزی هەیە، تەنانەت ئەو ئارمانجانەی پێشمەرگە هەیەتی بەرزترن لەو ئارمانجانەی سوپای وڵاتان هەیانە.
بۆیە بەغدا هەرچی رێگەیەک بگرێتە بەر لەم پرسە، دواجار دەدۆڕێنێ و سەر دەدات لە بەرد، بەڵام ئەوەیش هەیە هێزی پێشمەرگە پێویستە گۆڕینی تێدا بێتە کردن، لاوازییەک هەیە لێرەدا، کە بەغدا دەیەوێ دزەی لێوە بکات،
بۆ نموونە راکێشانی گەنجان بۆ ریزی پێشمەرگە بە بنەوای نیشتمانی نەک حزبایەتی، دووەم: کردنەوەی بنکەی مەشق و راهێنانی سەردەمییانەی سەربازی.
بە کورتی، پێویستە هێزی پێشمەرگەی کوردستان یان لەشکری پێشمەرگەی کوردستان لە ململانەی حزبایەتی و ململانەی هەڵبژاردن بچێتە دەرەوە، پێشمەرگە ناوێکی بەرزە وەک ناوی کوردستان، پێویستە ئێمە وا بکەین بەغدا هەزار تۆبە و ئیستیغفار بکات بەرلەوەی ناوی پێشمەرگە بهێنێت، کوردستان و کورد واتە پێشمەرگە.
































































