د. مقسود ئیسماعیل
پزیشكی پسپۆرى نەشتەرگەری ئێسك و شكان
ئەگەر سەیرکەی لە زۆربەی لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان هەرکاتێک رووداوێکی شکان بگاتە نەخۆشخانە یەکسەر بریاری پێدانی نەشتەرگەری دەکەن بێ ئەوەی رەچاوی چارەسەرێکی سەرەتایی یان هەولدانێک بۆ چارەسەر بێ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکرێ ئەمەش هەلەیەکی گەورەیە چونکە زۆر جار روودانی شکانی ئێسک پێویستی بە نەشتەرگەری نی یە لەوانەیە بە چارەسەرێکی سەرەتایی شکانەکە رێک بخرێتەوە بە بەستانەکی ئاسایی بە گەچ یان پالپشتێک چارەسەر بێت.
بە بێ نەشتەرگەری تەنها ئەو جۆرە شکانانەی کە ئالۆزن وە نێوان دەمارەکان یان بۆڕی یەکانی خوێن یان برینی کراوە وەک مین . گولە تەقینەوە یان شکانی داخراو بەلام زۆر لەسەریەک چون. لە نێوان جومگەکان بەلام زۆر جار شکانەکە گەورەشە بلام پێویستی بە نەشتەرگەری نی یە چونکە هیچ ئالۆزکاری تیا نی یە لەو کاتە تەنها بە هەولێکی ئاسایی دەتوانرێت رێک بخرێتەوە بە ماوەیەکی کەم چارەسەر بێت بە تایبەتی لە مندالان چونکە دەزانین شکانی ئێسک زۆر جۆری هەیە وەکی باسمان کرد هەندێکیان کە ئالۆزی تیایە ئەوانی تر پێویستی بە نەشتەرگەری نی یە لەوکاتە بۆ هەولێک نەدەین یان بە ماندوبونەکی کەم جارەسەری بێ نەشتەرگەری بۆ بکرێ یان بۆ مادەیەکی کەم نەخۆش توشی نەشتەرگەری بکەن ئەگەرچی پێویست ناکات ئەمەش دەگەرێتەوە سەر ویژدانی پزیشکەکە بۆیە پێویستە رەچاوی باروزروفی خەلک بکرێ کە نەخۆشێک پێویستی بە نەشتەرگەری نەبێت بۆ ئازاری نەخۆش و کەس وکاری نەخۆش دەدەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر بارگرانی دابن.
































































