زاری كرمانجی
بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی دەست پێ كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی، تاووتوێی سێ خاڵ دەکرێ:
1- پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت.
2- دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا.
3- بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.
































































