زاری كرمانجی :
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، “سەرۆك ترەمپ پێیوایە ڕێككەوتنێكی درێژخایەن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران مومكینە، ئەویش ڕاست دەكات، ڕەنگە ئیسرائیل پێی خۆش بێت، ڕەنگە پێی خۆش نەبێت، بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەوە لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادایە.”
دەشڵێت “سەرۆك ترەمپ ڕێگا دروستكەی هەڵبژاردووە.”
ئەوەش لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندبو، چاوەڕێی ئەوە ناكەین ئیسرائیل دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرە پێ بدات و یان هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دەست پێ بكاتەوە.
































































