زاری كرمانجی :
ئەمریكا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی سیستمەكانی دژە درۆن (فڕۆكەی بێفڕۆكەوان) بە بەهای یەك ملیار و ٩٨٠ ملیۆن دۆلار بە كوەیت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند “كوەیت داواكاری بۆ كڕینی ئەم سیستمی بەرگرییە پێشكەش كردووە و ئەم مامەڵەیە توانای كوەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ئێستا و داهاتوو زیاد دەكات، ئەوەش لە ڕێگەی دابینكردنی توانای ئەلیكترۆنی و فیزیكی بۆ تێكشكاندنی درۆنەكان.
داواكاری كڕینی سیستمەكانی دژە درۆن لە ناوەڕاستی هێرشە بەربڵاوەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە، لەوانەش كوەیت، ئەنجام دراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت “ئەم مامەڵەیە لە خزمەت پشتگیریكردن لە ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەكگرتووەكاندایە، چونكە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی یەكێك لە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی ئەمریكا لە دەرەوەی ناتۆ”.

































































