مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردپا، لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات مامۆستایەكی ئایینیی بە هۆی باس نەكردنی مردنی عەلی خامنەیی لە وتاری هەفتانەی خۆیدا، لە وتاردان و پێشنوێژی مزگەوت دوور خراوەتەوە.
لە ڕاپۆرتەكەی كوردپا هاتووە “عوسمان زاكری، مامۆستای ئایینیی مزگەوتی عەلی ئاوای بۆكان، بە هۆی باس نەكردنی پرسی مردنی عەلی خامنەیی لە وتارەكانیی هەفتانەی مزگەوتدا، بەبێ بەڕێوەچوونی دادگاییكردن و پەیڕەوكردنی ڕەوتی یاسایی، فەرمانی لەكارلادانی لە شوێنەكەی دراوە و دوور خراوەتەوە.”
كوردپا ئاماژەی بەوەش كردووە”مامۆستا مەلا عوسمان، لە ساڵانی ڕابردوودا سندووقێكی خێرخوازی بۆ پشتیوانی لە بنەماڵە هەژارەكان دامەزراندبوو و نزیكەی 60 بنەماڵەی خەڵكی شاری بۆكان و گوندەكانی دەوروبەری سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییەكانی ئەم سندووقە، بە هۆی دوورخستنەوەی ئەو خێزانانەی پێشتر سوودمەند بوون لەو پارەیە بێبەش كراون لە وەرگرتنی ئەو پاڵپشتییانە.”

































































