زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، دوابەدوای داواکاری بەڕێوەبەرایەتیمان لە رێکەوتی 17/08/2025 بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی ستراتیژی ئاو بۆ شاری سۆران لە ڕێی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وە بە هەماهەنگی لەگەل ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لە سەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێی ئاو لە شاری سۆران بە قەبارەی 3000 مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا .
ئەوەشخراوەتەڕوو، پڕۆژەکە بە تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 157,400,000,000 دیناری عێراقی لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی (2026).
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەکیترین بەشەکانی پڕۆژە:کە بریتین لە :
• وەرگری ئاو لە سەر رووبار بە توانای 3,300 م³/کاتژمێر.
• یەکەکانی چارەسەرکردن و پاڵاوتنی ئاو بە توانای 3,000 م³/ کاتژمێر
• وێستگەی پەمپکردن — بە توانای 3,000 م³/ کاتژمێر.
• 3دانە عەمباری ئاو بۆ شاری سۆران : دوو دانە 15,000 م ³ یەک دانە 10,000 م³ .
• هێلەکانی گواستەوە و تۆڕی دابەشکردنی ئاو بە درێژایی سەرووی 200 کم.
• گەیاندنی هێڵی وزەی کارەبا 33kV .
• سیستەمی کۆنترۆڵ، ئامێرسازی و پەیوەندی.
• ژووری کۆنترۆڵی ناوەندی.
بە تەواو بوونی ئەم پرۆژەیە:
•توانای بەرهەمهێنانی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە لە 49،600 مەتر سێجا لە رۆژێکدا بۆ 97،600 مەتر سێجا لە رۆژێکدا زیاد دەکات.
• توانای عەمبارکردن لە 10،800 م٣ بۆ 50،800م٣ زیاد دەکات.
. ئەم پڕۆژە یە دەبێتە هۆی باشترکردنی خزمەتگوزاری ئاو بۆ هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکەکانی نوێ کە لە ژێر دروستکردندان و ئاوەدانی زیاتری شاری سۆران.
. زەوی پێویست بۆ تەرخانکراوە ،.بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامییەتی قەزای رواندز.
دووپات لەوەکراوەتەوە، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2026 پێشکەشی شاری سۆرانی کرد و نیشانەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان، تەندروستی گشتی، و گەشەسەندنی بەردەوامی شارستانی و گرنگی دانە بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران .
































































