زاری كرمانجی
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میکانیزمێکی نوێی بانکی و تەوتینی مووچەی بۆ خانەنشینان ئاشکرا کرد، کە ڕێگە دەدات مووچە مانگانە لە ڕێگەی ڤیزا کارتەوە بەبێ قەرەباڵغی وەر بگیرێت.
ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرسی پێدانی مووچە بەپێی ماوەی دیاریکراو دەبێت و بۆ لەمەو دوا مووچەی خانەنشینان مانگانە دەبێت لەبری ئەوەی دوو مانگ جارێک بێت .
ئاماژەی بەوەشکرد؛ لەبری ئەوەی خانەنشین لەکاتی وەرگرتنی موچەدا ماندوو بێت و لەچاوەڕوانی سەرەگرتندا بێت بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی هەوڵی بەبانکی کردنی موچەکانیان دەدەن لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڤیزا کارتەوە.
پێشتریش دەستەی خانەنشینیی گشتی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە وەزارەتی دارایی عیراق ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی خانەنشینان مانگانە مووچەکانیان وەربگرن نەک هەر دوو مانگ جارێک.

































































