دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی ڕازی نەبێت، واشنتن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ و فراوانتر.
ترەمپ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی چەند ڕۆژێکی دیکە چاوەڕوان دەبێت تاوەکو وەڵامێکی ڕاست و دروستی لە تارانەوە پێ بگات. ناوبراو هۆشداریشی دا کە دۆخەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و ئەگەری هەیە گرژییەکان بە خێرایی پەرە بسێنن.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر تاران هەنگاوی ئەرێنی نەنێت، بژاردەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی هێشتا وەک ئەگەرێکی کراوە لەسەر مێزەکە ماوەتەوە.

































































