“سەرۆکوەزیران بە ئەرێنی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتوو کرد”
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیان لە دەستپێشخەرییەكەی یەكگرتووی ئیسلامی كردووەی گووتەتە بێژی حزبەكە دەڵێت : “پێشبینی دەکەین هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن.”
سەڵاحەدین بابەکر، گووتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دینانەیەكیدا لەگەڵ کوردستان24 رایگەیاند “بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی ئایینی، نەتەوەیی و نیشتمانی، بە پێویستمانزانی دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەری ئەو دۆخە چەقبەستوویەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئامادە بکەین.”
سەڵاحەدین بابەکر زیاتر روونیكردەوە “دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنەکان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووینەوە و دەستپێشخەرییەکەمان پێشکەش کرد، ئەویش دوای خوێندنەوە، رەزامەندی لەسەر نیشاندا.”
گووتەبێژی یەکگرتوو ئاماژەی بە سەردانی كردنی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و شاندی یاوەری بۆلای مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كرد و گووتی ” “سەرۆکوەزیران بە شێوازێکی زۆر ئەرێنی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتوو کرد.”
هەروەها باسی لەوەش کرد کە هەریەکە لە پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ راگرتنی شەڕی راگەیاندن و گوتیشی “پێشبینی دەکەین پارتی و یەکێتی رێکبکەون.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەڵاحەدین بابەکر جەختی لە بێلایەنی حزبەکەی کردەوە و رایگەیاند “ئەم دەستپێشخەرییە ئێستا تایبەتە بە پارتی و یەکێتی، ئەگەر پێویستیش بکات بە لایەنەکانی دیکەی دەگەیەنین. یەکگرتوو بێلایەنی خۆی پاراستووە و ناچێتە پاڵ هیچ لایەنێک، چونکە دەمانەوێت ببینە بەشێک لە چارەسەر.”
سەبارەت بە دۆخی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی عێراق، گوتەبێژی یەکگرتوو بە کورتی ئاماژەی بەوەدا، پارتی و یەکێتی بە تەنیا ناتوانن پەرلەمان کارا بکەنەوە.
































































