مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران، هۆشداریی بە ئیمارات دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ئەو وڵاتە لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی داهاتوودا دەبێتە ئامانجی سوپای ئێران.”
ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 18ـى ئایاری 2026 لە پەیامێكی دا لە سەر پلاتفۆرمی “ئێكس” نووسیویەتی “هەڵوێست و هەنگاوەكانی ئەم دوایەی ئیمارات دژی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەرەنجامی پێچەوانەی بۆ ئەو وڵاتە هەبووە.”
زولفەقاری دەشڵێت “هەنگاوەكانی ئیمارات دژی ئێران، نەك تەنیا بووەتە هۆی گۆشەگیركردنی تەواوەتی ئەو وڵاتە لەنێو وڵاتانی عەرەبی ناوچەكەدا، بەڵكوو ئیماراتی گۆڕیوە بۆ (ئامانجێكی ئۆپەراسیۆنیی دەستبەجێ) لە هەر ململانێیەكی داهاتوودا.”
































































