وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن رای گەیاند، لە ناوخۆی بەحرێندا 41 كەسیان گرتووە كە پێوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.
ئەمڕۆ شەممە 9-5-2026، وەزارەتی ناوخۆی شانشینی بەحرێن لە بڵاو كراوەیەكدا ئاشكرای كرد” 41 كەس گیراون كە رێكخراوێكیان هەیە سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و هزری “ویلایەتی فەقیهی ئێرانییە و لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە لە كاتی هێرشە پێشێلكارییەكانی ئێران هاوسۆزییان هەبووە”.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژ بەر لە ئێستاش ئیماراتیش دەستگیر كردنی چەندان كەسی سەربە ئێران دەستگیر كردووە، كە ویستوویانە لە بەرژەوەندیی ئێران ئاژاوە لە وڵات درووست بكەن.
































































