ئادار عەبوڵڵا _ زاری کرمانجی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران سەرەڕای بەردەوامی شەڕ بەشداری لە مۆندیالدا دەکات و دەڵێت پێویستە وەرزش پرد دروست بکات و لە دەرەوەی سیاسەت بمێنێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕەکانی جیهانی : ئینفانتینۆ لە لێدوانێکدا لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە ئەمریکای بە کەناڵی سی ئێن بی سی، وتی گرنگە ئێران بەشداری لە مۆندیالدا بکات هەرچەندە بەشداریکردنەکەی لە ژێر گوماندایە لەو کاتەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ٢٨ی شوبات دەستپێکرد.
ئینفانتینۆ وتی: تیمی ئێرانی بە دڵنیاییەوە دێت، بەڵێ. “هیوادارین تا ئەو کاتە بێگومان دۆخەکە دۆخێکی ئارام بێت”.
وتیشی: ” ئێران دەبێت بێت بێگومان نوێنەرایەتی گەلەکەیان دەکەن ئەوان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، یاریزانەکان دەیانەوێت یاری بکەن”.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند سەرەڕای بەردەوامی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران بە “دڵنیاییەوە” بەشداری مۆندیال دەکات. سەرۆکی فیفا دووپاتیکردەوە کە ئێران بەشداری لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دەکات و یارییە کۆمەڵەکانی خۆی لە ئەمریکا ئەنجام دەدات، سەرەڕای بەردەوامی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان
سەرەڕای لێدوانەکانی پێشووی بەرپرسانی ئێران کە پێشنیاری ئەوە دەکەن ڕەنگە بەهۆی نیگەرانی سەلامەتی و ململانێ ناوچەییەکان بەشداری نەکەن، فیفا جەختی لەوە کردەوە کە شوێنی ئێران مسۆگەرە گفتوگۆی دیپلۆماسی گرژی هەبووە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە یاریزانانی ئێرانی بەخێرهاتن دەکرێن .

































































