مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕاوێژكاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت “وەزیری جەنگی بێ ئەزموون و نەخوێندەواری ئەمریكا، سوپای وڵاتەكەی لە تاڵاوێكدا ئاخنیوە كە هیچ ڕێگەیەكی بۆ پێشەوە و دواوە نییە.”
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژكاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی “ئەگەر وەزیری شەڕی نەشارەزا و نەخوێندەواری ئەمریكا وانەكانی خۆی بە باشی خوێندبایە و جوگرافیای بزانیایە و زانیاریی پێویستی لەبارەی ئێران و ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمز و كەنداوی فارسەوە هەبوایە، ئەوا سوپای ئەمریكای لە گەرووی هورمز و كەنداوی فارسدا نەدەخستە تەڵەوە زەلكاوێك كە ئەمڕۆ هیچ ڕێگەیەكی بۆ پێشەوە و دواوە نییە.”
ڕەزایی ئاماژەی بەوەشكردووە “ئەوان لە كەنداوی فارس و دەریای عومان چەندین وانە فێر دەبن.”
































































