دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی یەکێتی ئەورووپا بە ڕێککەوتنە بازرگانییەکان، لە هەفتەی داهاتووەوە باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرە هاوردەکانی ئەورووپا بۆ 25% زیاد دەکات.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا مەرجی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو باجە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: “ئەگەر کۆمپانیاکانی ئەورووپا کارگەکانیان لەناو خاکی ئەمریکا دابمەزرێنن و ئۆتۆمبێل بە دەستی کرێکاری ئەمریکی بەرهەم بهێنن، ئەوا هیچ باجێکی گومرگییان لەسەر نابێت.”
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا وەبەرهێنانێکی مێژوویی بە بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ دروستکردنی کارگەی نوێی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا دەستی پێکردووە. ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوەی لەپێناو بەهێزکردنی پیشەسازی ناوخۆیی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کرێکاری ئەمریکییە و وتی: “هەرگیز شتێکی وا لە مێژووی ئەمریکادا ڕووی نەداوە.”
































































