زاری کرمانجی
ئەمڕۆ 1ـی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ڕایگەیاند:” ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم و پیرۆزبایان لێ دەکەم .
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت :
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم. ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ئومێدەوام هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/5/1

































































