سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، تاران ئاماژەی داوە بەوەی پێشنیازێکی نوێ پێشکەش دەکات کە تێیدا ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی واشنتن دەردەبڕێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئێرانییەکان دەیانەوێت بێنە سەر هێڵ و پێشنیازێک بدەن کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو داواکارییانەی ئەمریکا پێشتر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ داینابوون.
دەشڵێ:” ئەوان پێشنیازێک پێشکەش دەکەن و دەبێت ببینین چی دەبێت.

































































