شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزتر بووەتەوە”
عەبدوڵا چۆمبارۆکی، خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی نیسانی 2026 نرخی مریشكی زیندووی گەورە بۆ ٢٧٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و نرخی مریشکی بچووکیش 2500 دینارە”
بەپێی ئەو نرخەی ئێستا بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشك نزیكەی 300 دینار بەرزبووەتەوە.
































































