فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی بۆ کێوماڵکردنی ناوچە هاوسنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا ڕاگەیاند.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بەم شێوە خراوەتەروو: دابینکردنی ئاسایشی سنوور و ڕێگریکردن لە دزەکردن، هەروەها لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە بیابانییەکان، جگە لەمانەش پشکنینی وردی ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگەی تیرۆریستانی لێ دەکرێت.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا راشیگەیاند ” ئەم جووڵەیە بە مەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیری ئەمنی ناوچەکە و بڕینی ڕێگاکانی گواستنەوەی گروپە چەکدارەکان ئەنجام دەدرێت”.
































































