وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریكا ئیسلام ئاباد گەیشتبوونە قۆناغێكی پێشكەوتوو، بەڵام گۆڕینی ئامانجەكان رێگری لە ئیمزاكردنی رێككەوتننامەكە كرد.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند, وڵاتەكەی بە نیازێكی باشەوە چووەتە ناو گفتوگۆكان لەگەڵ واشنتۆن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام لە كاتی نزیكبوونەوە لە رێككەوتن رووبەڕووی كۆسپ بوونەتەوە.
عراقچی باسی لەوەشكرد، هەردوولا تەنیا چەند هەنگاوێكیان مابوو بۆ ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە ئیسلام ئاباد، بەڵام فشار و گۆڕینی ئامانجەكان پرۆسەكەیان پەكخستووە.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆیەكی 21 کاتژمێری بێ ئەنجام دێت لە ئیسلام ئاباد، بەبێ ئەوەی هیچ رێككەوتنێكی فەرمی لێ بكەوێتەوە.































































