زاری کرمانجی :
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بارەی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتی ناحیەی دارەشەکران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:” زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به درۆن كرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيه‌ك لە گوندى زه‌رگه‌زه‌ويى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵه‌وه هاسۆز و هاوخه‌ميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی ڕه‌تکراوه‌ن. پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.

































































