ئەمڕۆ 90 هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە لە رێگەی بۆریی نەوتی كوردستان هەناردەی بەندەری جیهان دەكرێت
زاری كرمانجی :
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكوور ئاشكرای دەكات كە ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار نەوتی بەسرە لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی بەندەری جیهانی توركیا دەكرێت .
سەرچاوەكەی كۆمپانیای ناوبراو دەشڵێت “بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی نیسانی 2026، بۆ یەكەمجار نەوتی بەسرە لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا بكرێت”.
ئاماژە بەوەش دەكات “سەرجەم ئامادەكارییەكان لە وێستگەكانی پەمپكردنی “كەی وەن” تەواو كراون بۆ وەرگرتنی بڕی 90 هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە، كە لە رێگەی 400 هێندراوەتە كەركووك و دواتر لەگەڵ نەوتی كێڵگەكانی ئەو پارێزگایە تێكەڵ دەكرێت و بە بۆریی هەرێمی كوردستاندا بەرەو بەندەری جەیهان دەنێردرێت”.
بە گوتەی سەرچاوەكە، بە تێكەڵكردنی نەوتی بەسرە لەگەڵ نەوتی كەركووك، كۆی گشتیی هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی بۆریی هەرێمی كوردستانەوە بۆ 330 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز دەبێتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای رێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق دێت، لە 18ـی ئاداری 2026، لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریی هەرێمی كوردستانەوە.

































































