سەرچاوەیەکی ئەمریکی بە ئای 24ی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو هێزە پیادەكانی ئەمریكا بگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ودەست بە پلانی نوێ جەنگ بكرێت .
ئەم كەناڵە بڵاوی كردۆتەوە ” هەزاران هێزی دەریایی و پەرەشوتەری فیرقەی 82ی ئاسمانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگەنە ناوچەكە و بە تەواوەتی ئامادە دەكرێت بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی مەیدانی”.
جگە لەم سەربازانە ئەمریكا چەندین كەشتی جەنگی و فڕۆكە هەڵگری بەرەو ناوچە جولاندووە” جگە لە فڕۆكە پێشكەوتووەكانی جەنگی كە شەوی رابردوو گەیشتنە فڕۆكەخانەكانی بریتانیا، ئەمە وەك ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاری لە شیوازی بەڕێوەچوونی جەنگ.
لە لایەی خۆشیەوە ئێران بەردەوام لە هەڕەشەكان و لە رێگەی گووتەبێژی سوپای پاسدارانەوە ئامادەگی خۆیان بۆ هەر جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەك دەربڕی، هەروەها بە ناردنی كورتە نامە داوای لە هاووڵاتییانی كردووە بە خۆبەخشانە خۆیان ناونووس بكەن بۆ جەنگی فیدای ئێران، تەواوی هێزە سەربازییە خانەنشینكراوەكانیشی گەڕاندەوە سەر ئەرك.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئیڕان لە دیمانە تەلەفزیۆنی رایگەیاند “ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی بە ئەگەرێکی زۆر دەزانین” ئامادەكاریمان بۆ بەرگری كردووە”.
چاودێرانی پێیانوایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، جیهان شاهیدی رووداوی زۆر مەترسیدار دەبن”.
ئا/ رێبین

































































