بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند، کەشتیگەلی فڕۆکەهەڵگری (USS George HW Bush) بەندەری نۆرفۆڵکی جێهێشتووە و بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە. ئەم جموجۆڵە سەربازییە نوێیە، وەک وەڵامێکە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان و ئاڵۆزییە جەنگییەکانی ئێستای ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی “ئەی بی سی نیوز”، هێشتا وادەی وردی گەیشتنی ئەم کەشتییە زەبەلاحە بۆ ناوچەکە دیاری نەکراوە، بەڵام جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئامانجی سەرەکی بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی ئەمریکایە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی.
ئێستا کەشتییەکانی “جیراڵد فۆرد” و “ئەبراهام لینکۆڵن” لە ناوچەکەدان، بەڵام بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کەشتیی فۆرد لە یۆنان، ڕەوانەکردنی ئەم هێزە نوێیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری هەڕەشە و هێرشەکانە.

































































