مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی كارگەیەكی دەگمەن و ستراتیژیان لە پارێزگای یەزد لە ناوەڕاستی ئێران كردووەتە ئامانج كە تایبەت بووە بە بەرهەمهێنانی ماددە سەرەتایییەكانی پێویست بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
لە ڕاگەیاندراوەكەی سوپای ئیسرائیل هاتووە “ئەم كارگەیە تاكە بنكەیە لە ئێراندا، كە تێیدا خاوە دەرهێنراوەكانی ژێر زەوی و چارەسەری كیمیایی و میكانیكییان بۆ دەكرێت، تا وەك كەرەستەی خاو لە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمدا بەكار بهێنرێن”.
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ئەم شوێنە قۆناغی سەرەكی و بنەڕەتیی زنجیرەی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی بووە و دەشڵێت “ئەم گورزە دەبێتە هۆی بێبەشكردنی ئێران لە توانای دەستكەوتنی ماددە خاوەكان بۆ پرۆژە ئەتۆمییەكەی”.

































































