مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 3ـی 2026 راگەیاندراوەیەكی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو بە ڕێگەی دەیان فڕۆكەی شەڕكەرەوە زیاتر لە 200 ئامانجی پەیوەندیدار بە ژێرخانی سەربازیی ئێرانی لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە كردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل “ئەم هێرشانە ئەو ناوەندانەی ئێران دەگرێتەوە كە بۆ هەڵگرتن و هەڵدانی مووشەكی بالیستیكی و هەروەها فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكاردەهێنرێن.”
سوپای ئیسرائیل، لە راگەیاندراوەكەیدا جارێكی دیكە جەخت لەوە دەكاتەوە ئامانجی ئەم هێرشانە كەمكردنەوەی توانای ئێرانە بۆ بەئامانجگرتنی خاكی ئیسرائیل و هەروەها فراوانكردنی باڵادەستی ئیسرائلە لە ئاسمانەكانی ئێراندا.

































































