زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ و چارەنووسساز بە چاودێری ئەمریکا لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان و پرسی مووچە و کێشەی گومرگ و سیستەمی ئەسیکۆداو پێدانی دۆلار بە بارزگانانی کوردستان و داهاتی ناوخۆ، دەکرێت.
لەلایەنی کورد هەریەک لە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوادانکردنەوەی عێراق، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و شاندی تەکنیکی وەزارەتی نەوت و وەزارتی دارایی و ئابووری، بەشدار دەبن.
لە حکومەتی عێراقیش چەند وەزیرێک و ژمارەیەک ڕاوێژکاری سوودانی و شاندی تەکنیکی وەزارەتی نەوت و وەزارتی دارایی بەشداردەبن.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای قوڵبوونەوەی کێشەکان و پەیامی سەرۆک بارزانی دێت، کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لەبارەی کێشەکە هاتە سەر هێڵ و ڕایگەیاند، لەکاتێکدا عێراق لەژێر هەڕەشەی جەنگ و قەیرانی جۆراوجۆر دایە، داواشی لە هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق کرد کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن .
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەی ئەم کێشەیە کۆببێتەوە، میوانداری هەریەک لە حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان بکات.

































































