زاری كرمانجی-سۆران
خاوەن دوكانێكی نەوت فرۆشی لە شاری سۆران، ئاشكرای دەكات : “لە ئێستادا نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووەو هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆشی لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند : “ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026 نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بۆ 180 هەزار دینار بەرزبووەتەوە”.
ئەو نەوت فرۆشە ئاشكراشی دەكات: ” هۆكارەی بەرزبوونەوەی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، لەوانە ئەو باردۆخەی هاتۆتە ئاراوە، هەروەها زۆری خواستی هاووڵاتییان لەسەر نەوت بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی دەڤەرەكەی گرتووەتەوەو كەمی هاتنی نەوت.

































































