
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی زێڕ رووی لە دابەزین كردووە و شارەزایانیش هۆكارەكەی بۆ ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە ناوچەكەدا هەیە دەگێڕنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٦، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ٥ هەزار و ١٩ دۆلار نزم بووە، یەک ئۆنسە زێر ٣١.١٠٠ گرام ئاڵتوونە و یەک مسقاڵ ٥ گرامە و هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار دەشکێنرێتەوە.
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
-نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٤٩ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار دیناربوو.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ١٤٤ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ١٥١ هەزار دیناربوو.
-نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیاری ٢١ بە ١ ملیۆن و ٩٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٩٩ هەزار دیناربوو.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ١٨ بە ٩٣٦ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٤٢ هەزار دیناربوو.

































































