لە عەرەبیەوە: هونهر مهحمود
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥-٢-٢٠٢٥ وەزارەتی نەوتی عێراقی کۆی گشتی هەناردەکردن و داهاتی بەدەست هاتووی نەوتی بۆ مانگی 1ی ڕاگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ”. سۆمۆ لە ئامارێکدا کە له ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز بڵاوكراوهتهوه، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 107 ملیۆن و 616 هەزار و 220 بەرمیل بووە، داهاتەکەی 6 ملیار و 485 ملیۆن و 294 هەزار دۆلار بووە. ئاماژە بەوەشكراوه، کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 101 ملیۆن و 160 هەزار و 349 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە 6 هەزار و 445 بەرمیل بووە. بەپێی ئامارەکە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا هیچ بڕە نەوتێک بۆ ئوردن و کێڵگەی قەیارە هەناردە نەکراوە.

































































