زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی هەولێر-گۆمەسپان دەکاتەوە کە کاتی گەشتکردنی لە نێوان هەردوو ناوچەکەدا ماوەی 30 خولەک کەمکردۆتەوە .
دوای کەمتر لە ساڵێک، کارەکانی دروستکردنی پڕۆژەی رێگای هەولێر – گۆمەسپان لە لایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێژەی 100% تەواو کرا. پڕۆژەکە پێکهاتووە لە رێگایەکی دووساید بە درێژی 16 کیلۆمەتر، لەگەڵ 8 کیلۆمەتر رێگای خزمەتگوزاری لە چوارڕیانەکاندا، رێگا سەرەکییەکە بە شێوەیەکی مۆدێرن دیزاین کراوە؛ هەر ئاراستەیەک لە سێ رێڕەو پێکدێت، دوو رێڕەو بۆ هاتوچۆ و یەک رێڕەوی فریاگوزاری، کە تێکڕای پانیی قیرتاوەکەی 10.75 مەترە بۆ هەر ئاراستەیەک.
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ و بە هاوکاریی سەرمایەداری نیشتمانی، خالید خۆشناو جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێگایە شاری هەولێر بە چوارڕیانی دەربەندی گۆمەسپان دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی گەورە بۆ گەشتیاران و بازرگانان دروست دەکات .
































































