شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ترس لە پیربوون تەنها کێشەیەکی دەروونی نییە.
توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو ژنانەی کە زیاتر نیگەران بوون لە دابەزینی تەندروستی لە داهاتوودا، نیشانەکانی خێراتر پیربوونی بایۆلۆژی لە ئاستی خانەکاندا دەرکەوتووە.
ماریانا ڕۆدریگێز، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، ئەزموونە دەروونییەکان دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر نیشاندەری بابەتیی پیربوون، واتە دڵەڕاوکێ سەبارەت بە بەساڵاچوون ڕەنگە دەرئەنجامە تەندروستییە ڕاستەقینەکانی هەبێت.
هەروەک چۆن فشاری درێژخایەن دەتوانێت کاریگەری لەسەر جەستە هەبێت لە ڕێگەی گۆڕانکارییە ئێپیجێنێتیکەکانەوە، توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر بە پیربوون ڕەنگە ڕۆڵی هەبێت لەوەی کە ئەم پرۆسەیە چەندە خێرا ڕوودەدات.
دۆزینەوەکان جەخت لەسەر گرنگی گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی فشار و هەبوونی تێڕوانینێکی واقیعی و ئەرێنی بۆ ڕەوتی سروشتی ژیان دەکەنەوە.

































































