مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا راگەیاند “پاراستنی مافەكانی كورد لە سووریا گرنگییەكی زۆر گەورەی هەیە،”
كایا كاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا سەبارەت بە مافەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا جەختی لەوە كردەوە كە یەكێتیی ئەورووپا وەك ئەولەویەتێك سەیری پاراستنی مافەكانی كورد دەكات لە هەر گۆڕانكارییەكی سیاسی لەو وڵاتەدا .
ئاشكراشی دەكات كە یەكێتیی ئەورووپا لە گفتوگۆكانیاندا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، بەردەوام جەختیان لە گرنگیی پاراستنی مافەكانی كورد كردووەتەوە.
كاڵاس دەشڵێت “لە كاتی پێكدادانە سەربازییەكاندا، داوامان لە لایەنە بەشداربووەكان كرد دوور بكەونەوە لە رێگەچارەی سەربازیی و پەنا بۆ چارەسەری ئاشتییانە بەرن.”

































































