مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، باری نائاسایی لە 10 ویلایەتی جیاوازی وڵاتەكەی ڕاگەیاند
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هۆی ئەو زریانە بەفراوییە بەهێزەی كە ناوچەیەكی بەرفراوانی ئەمریكای گرتووەتەوە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە 10 ویلایەتی جیاوازی وڵاتەكەی، وەك هەنگاوێكی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێكی نەخوازراوە كە بەم بۆنەوە ڕوو لە وڵاتەكە بكات.
دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاند “باری نائاسایی بۆ هەریەك لە ویلایەتەكانی: تێنیسی، جۆرجیا، كارۆلاینای باكوور، مێریلاند، ئاركانساس، كێنتاكی، لویزیانا، میسیسیپی، ئیندیانا و ڤێرجینیای ڕۆژئاوا ڕاگەیاند،”
جەختی لەوەش كردەوە كە كە ئەم بڕیارەی بۆ دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی گیان و ژیانی هاووڵاتییان لەبەردەم هەڕەشەكانی ئەو شەپۆلە سەختەی سەرما و بەفربارینە.

































































