ڕوانگە سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج ڕاست نین، هێزەکانی سەربە حکوومەتی سووریا کوردەکان دەکەنە ئامانج، هێرشی سەر گەڕەکە کوردییەکان تیرۆرستییە، ئەو چەکدرانەی لە نێو هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریان لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون،
هەروەها گوتی، سەرۆک بارزانی دەڵێت کوردانی سووریا بە تەنیا نین و هەروەها وێنەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی ئەوانی زیاتر توڕەکرد. هەروەها پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دژی هێرشەکانی سەر کوردانی حەلەب زۆر گرنگە.

































































