مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق هۆشداری دەداتە سەرکردە سیاسییەکان کە دەبێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەنێوان “یەکڕیزی و پاشەکشە”دا یەکێکیان هەڵبژێرن
لە پۆستێکدا ساڤایا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسیویەتی: لە کاتێکدا عێراق یادی هەشتەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەسەر دا.عش دەکاتەوەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێدەهێنێت، بەرپرسیارێتی تەواو لەسەر شانی سەرکردە سیاسی و ئاینیەکانی وڵاتەکەیە، بڕیارەکانیان لە قۆناغی داهاتوودا دیاری دەکات کە ئایا عێراق بەرەو سەروەری و بەهێزی هەنگاو دەنێت یان دەخلیسکێتەوە بۆ پشێوی و خراپبونی بارودۆخی.
دەشڵێت: سەروەریی دەوڵەت بخەنە پێش دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکان”.
هەروەها نووسیویەتی: “23 ساڵ دوای رووخانی دیکتاتۆریەت، عێراق جارێکی دیکە لەبەردەم ساتێکی یەکلاکەرەوەدایە”هیچ وڵاتێک سەرکەوتوو نابێت ئەگەر گرووپە چەکدارەکان رکابەرایەتی دەوڵەت بکەن و دەسەڵاتەکەی لاواز بکەن”.

































































