زاری کرمانجی :
وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی فەرمی بڵاوکردۆتەوە کە واژۆی ئاڵان حەمە سەعیدی بەسەرەوەیە، داوا دەکرێ ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕابگیرێت .
نوسراوەکە ئاڕاستەی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، خوێندنی کوردی لەکەرکووک کراوە و دووپات لەوەکراوەتەوە، بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ڕێکەوتی 17 – 12 – 2025 سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار بکەن کەسەرەڕای بەردەوامبوونی تاقی کردنەوەکان، کاتژمێرێک لەسەرەتای دەوام بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن .

































































