سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت :” لە ساڵی 2026 هەرێمی کوردستان پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری پیشەسازی بەخۆیەوە دەبینێت .
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان مژدەیەکی خۆشی دایە خەڵکی کوردستان رایگەیاند :” لەنزیکترین کات بەردی بناغەی کارگەیەکی زۆر گەورەی تەلەفۆنی سمارت فۆن و، هەروەها کارگەی دروست کردنی ئۆتۆمبێلی کارەباییش لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە .
دەشڵێ:” کارگەیەکی دیکەی گەورەی خۆراک لە دهۆک دێتە دانان و ئامادەیە، هەروەها دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ 35 شوێنی دیکەش ئامادەیە و، لە زاخۆ و هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و سۆران و ئاکرێ و بەردەڕەش یش دێتە کردن .
گوتیشی :” لە ساڵی 2026 هەرێمی کوردستان پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری پیشەسازی بەخۆیەوە دەبینێت .

































































