زاری کرمانجی :
گووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, ڕایدەگەیێنێت” ئەو نەخۆشییەی بەشێوەیەکی فراوان لەنێو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە, پەتای وەرزیە نەک کۆڤید .
ساکار سورچی گووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کوردستان, دووپاتی لەوەکردەوە, ئەمساڵ پەتایەکە بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر بەهێزترە, بەڵام پەتایە نەک هیچ نەخۆشیی دیکە, بۆیە پێویست بەدڵەڕاوکێ و ترس ناکا .
ئاشکراشی کرد:” لە تاقیگەکانی کوردستان و هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی دڵنیای ئەوەمان پێدراوە کە هیچ نەخۆشییەکی دیکە نییە تەنها پەتایە, بۆیە پشکینینی تەواو کراوە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە, ئەوەی هەیە تەنها پەتای وەرزیە .

































































