زاری کرمانجی:
بەناوی خۆم و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە سۆران و تەواوی کارمەندەکانم سوپاسی خەڵکی سۆران و سەرپەرشتی ئێدارەی سەربەخۆی سۆران و کارمەندەکانیان و قائیمەقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران و ستافەکەیان و یەکە ئیداری و بەرێوەبەرایەتییەکان و هێزەئەمنییەکان ( بەڕێوەبەڕاتی پۆلیسی سۆران و بەرگری شارستانی سۆران و ئاسایش) و کارمەندە قارەمانەکانیان کە بە شەونەخوونی و ماندوونەناسی لە گەڵ ئێمە بوون و هاوکارمان بوون، و هەروەها بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران و بەڕێوبەری قوتابخانەکانەکان و مامۆستایان لە سۆران و کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژارن و هەروەها تەواوی راگەیاندکاران و پەیامنیرەکانیان کە رۆماڵی پڕوسەی هەڵبژادنیان دەکرد، دەکەم
سوپاس بۆ خوا بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکتان توانیمان پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سنوورەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەبەرین. پاڵپشتی و پەرۆشیتان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان لە سنووری سۆران بەرز دەنرخێنین و شانازیتان پێوە دەکەین.
هەموو لایەک شادو سەرکەوتو بن و کوردستانمان پارێزراو و ئاوەدان بێت.
محەمەد شاکر تەها
بەرێوەبەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە سۆران

































































