مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی ئیسرائیل سنووری كۆنترۆڵی سەربازی خۆی لە كەرتی غەززە بە هێڵی زەرد دیاری دەكات و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل یش دەڵێ “ئەم نیشانانە وەك ئاگاداركردنەوەیەك وان بۆ چەكدارانی حەماس و دانیشتووانی غەززە، كە هەر پێشێلكارییەك بۆ بەزاندنی هێڵەكە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ وەڵام دەدرێتەوە.”
یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە بارەی دیاریكردنی سنووری كۆنترۆڵی سەربازی ڕاگەیاند “فەرمانی دانانی ئەم نیشانانەم دەركردووە و ئەگەر چەكدارانی حەماس و دانیشتووانی غەززە پێشێلكاریی ئەو سنوورە بكەن بە تەقەی ڕاستەوخۆ وەڵام دەدرێتەوە.”
ڕۆژنامەی “تایمزی ئیسرائیل”، لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات “هێڵی زەرد” زیاتر لە نیوەی كەرتی غەززە دەگرێتەوە نزیكەی 53٪ی خاكەكەی كە زۆربەی ناوچە كشتوكاڵی و دوورە دەستەكان لەخۆدەگرێت.

































































