یاریی هەولێر و شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فڕانسۆ هەریری دەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر راگەیاندرا ئەو یارییە بەهۆی ئامادە نەبوونی یاریگای فڕانسۆ هەریری لە یاریگای دهۆک دەکرێت.
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای فرانسۆ هەریری خێراتر و چڕتر کراونەتەوە بۆ ئەوەی رۆژی هەینی یارییەکەی هەولێر و شوڕتە لە یاریگای فڕانسۆ هەریری بکرێت.
سبەی لێژنەیەک لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەگاتە هەولیر بۆ ئەوەی لە نزیکەوە یاریگای فڕانسۆ هەریری هەڵبسەنگێنن و لەبارەی بەڕێوەچوونی یارییەکەی هەولێر و شوڕتە لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فڕانسۆ هەریری رەزامەندیی بدرێت.
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یاریگای فڕانسۆ هەریری بە گوژمەی ملیارێک و 800 ملیۆن دینار نۆژەن کرایەوە و چیمەن و تارتان و زۆربەی بەشەکانی یاریگایەکە نوێکرانەوە.

































































