زاری كرمانجی :
پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا چەند فرقەیەكی سەربازی دروست كراون و پرۆسەكە بەردەوامی هەیە، ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت:” تا كۆتای ئەمساڵ هێزەكانی پێشمەرگە یەكدەخرێن و هاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە هاوكاری كردن.
بابەكر زێباری، ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: هاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و لە هەموو هەنگاوەكان هاوكار و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و هەماهەنگی زۆر باشیان هەیە .
ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دووپاتی لەوەكردەوە، بەشێكی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەكرێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە و تەواوبوونی 11 فیرقەی هێزی پێشمەرگە كە بەردەوام كاری تێدا دەكرێت و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو بكرێت.
ئاشكراشی كرد:” دوای تەواو بوونی كارەكانی فیرقەكان، سیستەمی بەرگریش بۆ هێزی پێشمەرگە دابین بكرێت، بۆیە ئێستا یەكخستنی هێزی پێشمەرگە لە قۆناغی كۆتاییدایە و ئەمەش وای كردووە هاوپەیمانان پێی دڵخۆش بن و هاوكاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بكەن، چونكە لە هەرێمی كوردستان یەك هێزی پێشمەرگە دەبێت ئەویش لەژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

































































