ئه‌مرۆ شه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه: هێزەکانی رووسیا لە مانگی شوباتی 2022 لە سەرەتای داگیرکردنی ئۆکراینا تا ئێستا چەندین جار ژێرخانی هێڵی ئاسنیان له ئۆكراینا کردووەتە ئامانج.
زێلینسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسیویەتی: “ئاگاداری لانیکەم 30 قوربانین”، لەنێویاندا سەرنشین و کارمەندانی هێڵی ئاسن هه‌ن، لەگەڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە گالیسکەیەکی شەمەندەفەری سووتاوە و تێکچووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: رووسەکان ناتوانن بێ ئاگا بن لەوەی کە خەڵکی مەدەنی به‌هۆی ئه‌م هێرشانه ده‌بنه قوربانی، كه نزیکەی پەنجا کیلۆمەتر لە سنووری رووسیاوه دوورە.
زێلینسكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: شەپۆلێکی هێرشەکانی شەوانەی رووسیا وای كردووه کارەبای نزیکەی 50 هەزار ماڵ لە ناوچەی چێرنیهیڤ لە باکووری ئۆکرانیا بپچڕێت.
لە بەرامبەردا سوپای ئۆکراینا رایگەیاند: وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتیان لە ناوچەی لینینگراد لە باکووری رۆژئاوای رووسیا كردووه‌ته ئامانج .

































































