دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    کوردستان فاوندەیشن جیهان لە هەولێر کۆدەکاتەوە

    لە تەواوی عێراق وانەی کوردی دەخوێندرێت

    لە تەواوی عێراق وانەی کوردی دەخوێندرێت

    ڕاکەرێك لە کاتی دووگیانیدا حەوت ماراسۆنی گەورەی جیهانی ئەنجام دەدات

    رێگایەكی ستراتیژی قیڕتاو دەکرێتەوە

    رێگایەكی ستراتیژی قیڕتاو دەکرێتەوە

  • عێراقی
    حەشدی شەعبی : هێزەكانی لیوای ٧٢ لە جورف سەخر جێگیر كران

    قاچاخچێتی نەوت ساڵانە ٢ ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت

    لەعێراق پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی نوێی فۆرد ئێڤەرێست لادرا

    فایەق شێخ عەلی : بنكەی سەربازیی ئیسرائیلی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا هەن

  • جیهانى
    زێلێنسكی : لە كەناراوەكانی لیبیا كەشتییەكی جەنگیی ڕووسیا و هەلیكۆپتەرێكمان تێكشكاند

    کۆریای باشوور پلانی دروستکردنی ٢٥٦ مانگی دەستکردی هەیە

    لە ماوەی 24 كاتژمێردا، 150 كەس بە هۆی كحولی ساختەوە ژەهراوی بوون و پێنج كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا

    شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران دەستیان بە مانگرتن كرد

  • وتار
    برینێك لە جەستەی كورد؛ كاتێك ناكۆكی ناوخۆیی میرنشینە كوردییەكانی كردە نێچیری داگیركەران

    لێکدانەوەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ یارییە دیجیتاڵییە نوێیەکان

    بوژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار لە کابینە نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا

    خاک، قەوارە، سەروەری بوونی نەتەوەیەک هێڵی سوورە

    مەسروور بارزانى، بەکردار ئاوەدانى بەرپرسیارێتى مێژوویی بەرامبەر کوردستانێکى بەهێزوخۆڕاگر

    هەرێمی کوردستان لە بەردەم سیاسەتی ناوەندگەریی عێراق و ئاڵنگارییە ناوخۆییەکاندا

    ” کارتێکی فشارە، یەکێتی نیشتمانی لە ململانێکانی بەرانبەر پارتی بەکاری دەهێنێت”

  • ڕاپۆرت
    مێژووی گوندی رۆست

    مێژووی گوندی رۆست

    پرسی كورد لە كۆنفرانسی لۆزان ٢٢ـی نۆڤەمبەری ١٩٢٢

    شەپۆلی ناڕەزایی لە سلێمانی دژی هەوڵەكانی جیابوونەوە ؛ پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەركێكی نەتەوەییە

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    پرسی كورد لە عێراق؛ لە مافی چارەی خۆنوسینەوە بۆ فیدڕاڵیزم

  • دیمانە
    مەحموود محەمەد: زەمینە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی خۆش دەکەین

    ئیدارەی سۆران پێویستیی بە دامەزراندنی مۆزەخانەی بەپەلەیە

    عەلی جەلال: قاتی مەرەز ڕازێكی مۆدێرنە لە بەرگی گشت تەمەنەكاندا

    ئیڤان جانێ‌: دەڤەری سۆران نموونەی جوانی و پێكەوە ژیانە

  • ئابوورى
    مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

    مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

    مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە

    ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەر بوویەوە

    ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەر بوویەوە

    لە چۆمان و حاجی ئۆمەران دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت

    ئەو نەوتە لە باڵەکایەتی دابەش دەکرێت له پشکنین دەرچوو

  • وەرزشی
    بەیاننامەیەك لە یانەی هەولێر لەبارەی ئەو هێرشەی كرایە سەریان

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    کوڕە کوردێک بووە باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا

    وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی سۆران دیاری کرا

  • تەندروستى
    دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

    رێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تیشك

    رێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تیشك

    ڕۆبۆتە بچووکەکان بەناو خوێنبەرەکاندا دەگەنە خوێن مەینەکان

    زوو چارەسەرکردنی زەردوویی منداڵان ڕێگری لە زیانی مێشک دەکات

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    دوای 20 ساڵ لە جیابوونەوە؛ دوو هاوسەری بەتەمەن جارێكی دیكە هاوسەرگیرییان كردەوە

    باوكێك كچەكەی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەكەوە فڕێ دایە خوارەوە و كوشتی

    بۆچی ئافرەتان لە پیاوان زیاتر تووشی ئازار دەبن ؟

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

  • هەمەڕەنگ
    بۆچی وردە وردە حەزمان لە خواردنەوه‌ى قاوەی تاڵ دەبێت

    ئەگەر تیلگرام راگیرا داتاکانت ناسڕێنەوە

    ئەگەر تیلگرام راگیرا داتاکانت ناسڕێنەوە

    لە بۆشایی ئاسمانەوە تا مۆبایلەکەت چۆن GPS جیهانی گۆڕی

    نرخی دۆلار دابەزی

    نرخی دۆلار دابەزی

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home کوردستانى

مەسروور بارزانی: پێشكەوتووترین ئامێرمان بۆ بەرگریی شارستانیی دابین كردووە

1 ساڵ له‌مه‌وپێش
مەسروور بارزانی: پێشكەوتووترین ئامێرمان بۆ بەرگریی شارستانیی دابین كردووە
9
VIEWS
Share on Twitter

مەسروور بارزانی ئەمڕۆ یەكشەم 28ی ئەیلوول، لە رێوڕەسمی ناساندنی رێبەری سەلامەتی رای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پێشكەوتووترین ئامێری بۆ بەرگریی شارستانیی دابین كردووە، بەڵام گرنگتر لەوە ڕێگریكردنە لە دروستبوونی كارەساتەكان. 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی گوت، “حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە، پێشكەوتووترین تەكنەلۆجیا و ئامێر و كەرەستەی ڕزگاركردن و ئاگركوژاندنەوەی بۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانی دابین كردووە، بەڵام بێگومان لەم كەلوپەلانە گرنگتر ئەوەیە، چۆن ڕێگریی بكەین لە ڕوودانی كارەسات و سنووردانان بۆ ڕووداوە نەخوازراوەكان، وەك ئاگركەوتنەوە و تەشەنە نەكردنی، ئەمەش لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنوێنی و ڕێبەرەكانی سەلامەتی دەبێت كە پێویستە بەدواداچوونی تەواو بكرێت و بە تەواوی جێبەجێ بكرێت.”

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌:

رۆژتان باش، زۆر بەخێر بێن

خۆشحاڵم كە لێرەم و لەگەڵ ئێوە شاهێدیی بینینی ئەم پێشكەوتنانە بووم كە لە وەزارەتی ناوخۆدا هەیە. دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەم بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە گرنگە كە نووسینەوە و ئامادەكردنی رێبەری سەلامەتییە. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێكە لە روانگە و ستراتیژی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

مایەی خۆشحاڵی و دەستخۆشییە كە وەزارەتی ناوخۆ لە چەندین سێكتەری جیاوازدا دەستپێشخەریی گرنگ و پرۆژەی گەورەیان جێبەجێ كردووە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن.

ئەم ڕێبەرە دەبێتە بناغە و بنەمایەك بۆ پاراستنی سەلامەتی لە باڵاخانە و شوێنەكانی نیشتەجێبوون و كۆگا و بەنزینخانە و هەموو ئەو پرۆژانەی كە هاووڵاتیان تێیدا دەژین یان مامەڵەی رۆژانەی لەگەڵ دەكەن. ئامانج لە ئامادەكردنی ئەم رێبەرەش ئەوەیە كە هاووڵاتیان لەم شوێنانە پارێزراو بن و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان پێ نەگات و ڕێگری بكرێت لە روودانی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی نەوەك خوانەخواستە كارەساتێك رووبدات و زیانێكی گەورەی مرۆیی و ماددی لێ بكەوێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ وەزارەتێكی گەورە و گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، جگە لەوەی كە وەزارەتێكی خزمەتگوزارییە و چەندین جۆری خزمەت پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكات، لە هەمان كاتدا جێبەجێكاری یاسایە و بەرپرسیاریشە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتیان بە هەماهەنگی و هاوئاهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكە.

لە سایەی شەونخوونی و ماندووبوونی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەكانی تر، ئاسایش و سەقامگیری لە كوردستان پارێزراوە و لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی تاوان و لەپێناو پاراستنی هاووڵاتیان، ئێمە باشترین تەكنەلۆژیامان خستووەتە خزمەت و بەردەستی پۆلیسی كوردستان بۆ ئەوەی زۆر ئاسانتر و خێراتر بتوانن بە دوای تاوانباراندا بگەڕێن و ڕووبەڕووی یاسایان بكەنەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها لە رێی وەزارەتی ناوخۆوە پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیا و ئامێر و كەرەستەی رزگاركردن و ئاگركوژێنەوەی بۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانی دابین كردووە، بەڵام بێگومان لەم كەلوپەلانە گرنگتر ئەوەیە كە چۆن رێگری بكەین لە روودانی كارەسات و سنووردانان بۆ رووداوە نەخوازراوەكانی وەك ئاگركەوتنەوە و تەشەنە نەكردنی، ئەمەش لە رێگەی پابەندبوون بە رێنمایی و رێبەرەكانی سەلامەتی دەبێت كە پێویستە بەدواداچوونی تەواو بكرێت و بە تەواوی جێبەجێ بكرێت.

لێرەدا بە دەرفەتی دەزانم ئاماژە بە دەستپێشخەری و پرۆژەیەكی دیكەی گرنگی وەزارەتی ناوخۆ بكەم كە بووەتە هۆی كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هەزاران هاووڵاتی، ئەویش دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆییە كە وەزارەتی ناوخۆ بە بیر و ستراتیژیەتێكی روون دەستی بە جێبەجێكردنی كرد و لەو شوێنانەی كە ئەو پرۆژەیە بە تەواوەتی كەوتووەتە كار، لە ماوەی یەك ساڵدا رووداوەكانی هاتوچۆ بە رێژەی 50% كەمیان كردووە و مردن و برینداربوونی خەڵكیش زیاتر لە 60% دابەزیوە. هەروەها بووەتە هۆكاری كەمبوونەوەی زیانی گەورەی دارایی بە هاووڵاتیان كە پێشتر بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ تووشی دەبوون، ئەمە سەرەڕای ئەو زیانە زۆرانەی كە بەر شەقامەكان و پرۆژەكانی حكومەت دەكەوتن.

وەزارەتی ناوخۆ هەروەها لە رێگەی پرۆژەی دیكە لە بواری پەروەردەكردنی شۆفێران لەژێر سیستەمی نوێی راهێنانی شۆفێری و سیستەمی نوێی ساڵیانە و مۆڵەتی شۆفێری، رووداوی گیان لەدەستدان و برینداربوون و زیانی دارایی كەم كردووەتەوە كە لە ساڵانی داهاتوودا ئەنجامە ئەرێنییەكانی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژانە زیاتر بە روونی دەردەكەون.

داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەم، لەپێناو پاراستنی گیان و سەر و سامانی خۆیان و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پابەندی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی هەموومان لە كارەسات و رووداوی نەخوازراو دوور بین.

خوشك و برایانی بەڕێز

كوردستان لە هەموو سێكتەرەكان پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە، ئەمە جێی دەستخۆشییە و هەموومان شانازیی بەو پێشكەوتنانە دەكەین كە لە كوردستاندا دەیبینین، بەڵام بێگومان چەند پێشكەوتنیش دەبێت، دەبێ خۆشمان بگونجێنین لەگەڵ ئەو پێشكەوتنانە و ئاستی كوردستان لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكان نزیك بكەینەوە و وا بكەین كە كوردستان و هاووڵاتیانی كوردستان چەند سوودمەند بن لە پێشكەوتن و لە تەكنەلۆژیا، ئەوەندەش پارێزراو بن لە مەترسییەكان. هاوشێوەی ئەم ڕێبەرەی كە ئەمڕۆ بینیمان، لە وەزارەتەكانی تریش ئامادەكاریی دەكرێت بۆ دەرچواندنی رێبەری تر كە دیسان بكەونە خزمەتی هاووڵاتیان. حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی خۆیەتی كە لە پێناو باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان، ڕۆژ بە ڕۆژ كار بكات و خۆی ماندوو بكات، بەڵام زۆر زۆریش گرنگە كە هاووڵاتیانی خۆشەویست هاوكار بن و بەبێ هاووڵاتیان، بێگومان حكومەت بە تەنیا ناتوانێت سەركەوتوو بێت.

داوای من لە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەمەیە كە ئەو رێنماییانەی كە دەردەچن پابەند بن پێیانەوە، چ بۆ سەلامەتیی خۆیان بێت یانیش بۆ سەلامەتیی كەسوكار و هاووڵاتیانی دیكە، لە هاتوچۆ، لەسەر ڕێگەوبان، لە بابەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاگر یان هەر بابەتێكی تر، ڕێنمایی پێویست هەیە، هیوادارم خۆیان بەدواداچوون بكەن، زیاتر خۆیان فێر بكەن كە چۆن لەگەڵ ئەم پێشكەوتنانە بگونجێن.

من دەستخۆشی لەو هەموو كارمەند و فەرمانبەر و خوشك و برا خۆشەویستانە دەكەم كە بەڕاستی خۆیان دەكەنە قوربانی و ئامادەن خۆیان بكەن بە قوربانی بۆ سەلامەتیی هاووڵاتیانی تر. لێرەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو خۆشەویستانە دادەنوێنین كە خۆیان كردووەتە قوربانی، دەستخۆشیش لەو خوشك و برا بەڕێزانە دەكەین كە لە ئەرك دان و بەردەوامن لە پاراستنی سەلامەتیی هەموو لایەكمان.

دەستخۆشیتان لێ دەكەم، شانازیتان پێوە دەكەم، ئینشائەڵا هەر سەركەوتوو و سەلامەت بن، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.

Previous Post

سێرگی لاڤرۆڤ: پلانی هێرش كردنەوە بۆ سەر ئێران لە ئارادایە

Next Post

بەرپرسی کۆمسیۆنی سیدەکان داوایەک لە دەنگدەرانی سنوورەکەی دەکات

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

تشرینی یەکەم 13, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
کوردستان فاوندەیشن جیهان لە هەولێر کۆدەکاتەوە

کوردستان فاوندەیشن جیهان لە هەولێر کۆدەکاتەوە

تشرینی دووەم 23, 2026
مێژووی گوندی رۆست

مێژووی گوندی رۆست

تشرینی دووەم 23, 2026
بۆچی وردە وردە حەزمان لە خواردنەوه‌ى قاوەی تاڵ دەبێت

بۆچی وردە وردە حەزمان لە خواردنەوه‌ى قاوەی تاڵ دەبێت

تشرینی دووەم 23, 2026
دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

تشرینی دووەم 23, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک